ژمارەیەكی دیكە لە فەرمانبەران ئۆتۆمبێلیان بە قیست پێدەدرێت

دوای كارمەندانی تەندروستی ژمارەیەكی دیكە لە مووچەخۆران ئۆتۆمبێلیان بە قیست پێدەدرێت.

ئەمڕۆ رێوڕەسمی واژووكردنی (پرۆتۆكۆڵی خزمەت) بە وەرگرتنی ئۆتۆمبێل بە شێوازی قیست بۆ فەرمانبەرانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەلایەن كۆمپانیایەكی بوارەكە بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و ئازاد حەمەئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی فڕۆكەخانە ئەنجامدرا.

سەرەتای مانگی رابردووش لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لێكتێگەیشتنێكی لەگەڵ هەمان كۆمپانیا واژووكرد، بەمەبەستی دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆ كارمەندان بەشێوەی قیست و داشكاندن.

بابەتی پێشتر

ئەو رۆژە ئاشكراكرا كە زۆرترین جەڵتەی دڵی تیاڕوودەدات

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی: 35 كەس لەسەر شەڕەكەی ئەمڕۆ دەستگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دينار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share