جەلال شێخ ناجی: بۆ ئارامی و ئۆقرەیی و ژیانی خەڵک سڵ لە کەس ناكرێتەوە

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری رایدەگەیەنێت، لە بەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵک و ئۆقرەیی سڵ لە کەس ناکرێتەوە و رێگەش نادەین تۆمەتباران مەرامەکانیان بهێننەدی.

ئەو وتانەی جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری لەمیانەی كۆبوونەوەیدا بوو لەگەڵ هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگی هەواڵگری و ئەمنی و کاراترکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و بڕیاردرا لەسەر هەموو ئاستەکان پەیوەندییەکان فراوانتربکرێن و، لە چێوەی یاسا کارپێکراوەکان و بەرژەوەندیی گشتی ئەرک و فەرمانەکان جێبەجێبکرێن.

هاوكات بەدواداچوون کرا بۆ رێوشوێنە ئەمنی و سەربازییەکان لە سنوورەکانی هەرێم و دووپات لە جێبەجێکردنی رێکار و رێنماییەکان کرایەوە، لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵک و رێگرتن لەهەر کارێکی نایاسایی کە زیان بە بەرژەوەندیی گشتی و ئاسایشی نیشتمانی بگەیەنێت و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

جەلال شێخ ناجی تەئكیدیكردەوە لەسەر هاریکاری نێوان هەموو هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان کە وەک یەک تیم و رایگەیاند، بە توندترین شێوە رووبەڕوی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و یاساشکێنان و هەموو ئەوانەی کاری تێکدەرانە دەکەن دەبینەوە و لە بەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵک و ئۆقرەیی سڵ لە کەس ناکرێتەوە و رێگەشنادەین تۆمەتباران مەرامەکانیان بهێننەدی و ئەولەویەتی کارەکانیشمان تەرخاندەکەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

رێگای دۆڵی بالیسان چاكدەكرێتەوە و قیرتاودەكرێت

بابەتی دواتر

سلێمانی.. لە شەڕ و تەقەكردندا 12 كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share