پاریس لەبری ڕاهێنەرێک دووان دەکڕێت

ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان، لە گفتوگۆیەکی پێشکەوتوودایە بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکانی جولیان ناگیلسمان و تێری هێنری.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “لیکیپ و فووت مێرکاتۆ”، بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان ڕێککەوتنێکی سەرەتاییان لەگەڵ جولیان ناگیلسمانی ئەڵمانیدا کردووە، وەرزی داهاتوو ئەڵمانییەکە جێگەی کریستۆف گالتیێر دەگرێتەوە و دەبێتە ڕاهێنەری سەرەکی پاریس.

لە هەمان کاتدا، سەرمایەدارانی قەتەر دانوستاندنیان لەگەڵ تێری هێنریی ئەفسانەی فەرەنسا و ئارسیناڵ دەستپێکردووە، نزیکن لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەم کەسایەتییە، کە بڕیارە وەرزی داهاتوو وەک یاریدەدەری ناگیلسمان دەستبەکاربێت.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” نووسیویەتی، هێنری پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ کیلیان مباپێ و نێیمار و ئەستێرەکانی پاریس-دا هەیە، دەبێتە پردی پەیوەندی نێوانیان لەگەڵ ناگیلسمان، هەروەها سوود لە ئەزموونەکەشی وەردەگیرێت.

بابەتی پێشتر

بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستن: کەسانی نیشتمانپەروەر دەتوانن رێگری لەو هزرە مەترسیدارە بکەن پێیانوایە حوکمڕانی بۆ ئەوان نەبێت نابێت

بابەتی دواتر

ژمارەیەک نوسینگەی مامەڵەی پاسپۆرت داخران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share