بەكر عەلی: بڕە پارەیەك بەو كەسانە دەدرێت كە لە ئەوروپاوە بە یەكجاریی دەگەڕێنەوە بۆ كوردستان

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بە هەزاران كەس سوودمەندبوون لە وەرگرتنی ئەو پارەیەی كە بەیەكجاریی لە ئەوروپاوە دەگەڕێنەوە بۆ كوردستان و بۆ هەر كەسێك بڕی 3500 دۆلار بۆ 4000 هەزار دۆلاریان پێدەدرێت.

بەكر عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو كوردانەی كەلەلایەن چەند رێكخراوێكی تایبەتمەندەوە لە ئەوروپا ناوی خۆیان تۆماركردووە و داوای گەڕاندنەوەیان بۆ كوردستان كردووە كاتێك دەگەڕێنەوە زانیارییەكانیان دەنێردرێت بۆ ئێرە و لەلایەن نووسینگەی ئەو رێكخراوانەوە لە هەرێمی كوردستان بڕی 3500 دۆلار بۆ 4000 هەزار دۆلاریان پێدەدرێت، بەڵام ئەگەر لەلایەن حكومەت و دامەزراوەكانی عێراقەوە بگەڕێنەوە ئەو بڕە پارەیان پێنادرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تائێستا بە هەزاران كەس لە هەرێمی كوردستان سوودمەندبوون لە وەرگرتنی ئەو پارەیە و بەپێی زانیارییەكانی ئێمە بەشێكی دیكەش لە كوردانی بەتایبەت بەریتانیا خۆیان تۆماركردووە و نۆرەیان نەهاتووە كە بگەڕێنەوە بۆ كوردستان و لە وەرگرتنی ئەو پارەیە سوودمەندببن.

بابەتی پێشتر

سنووری قەزای ماوەت بە درۆن بۆردومانكرا

بابەتی دواتر

لە سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی لە هەولێر بۆ دەركرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share