هەرێم و بەغداد لەسەر پاشەكەوتی مووچە رێككەوتن

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی سیادە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناكۆكییەكان لەسەر ماددەكانی 13 و 14ی پەیوەست بە ڕادەستكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان بەردەوامن و دەشڵێت، “ئەو بڕگەیەی پەیوەستە بە پاشەكەوتی مووچە رێككەوتنی لەسەر كراوە”.

عەدنان جحێشی پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی سیادە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “سەبارەت بەو بڕگەیەی پەیوەستە بە پارەی پاشەكەوتكراوی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان رێككەوتن كراوە، تەنها چەند خاڵێكی تەكنیكی ماوە كە بە زووترین كات چارەسەردەكرێن”.

راشیگەیاند، “لە ئێستادا ناكۆكییەكان لەسەر ماددەكانی 13 و 14ی بودجەن كە پەیوەندییان بە رادەستكردنی دۆسییەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانییەوە هەیە.

بابەتی پێشتر

سوپای عێراق نۆ جوتیاری كورد دەستگیردەكەن

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا: 1000 مێگاواتی تر بەرهەمهێنانی كارەبا كەمیكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share