دەستگیركردنی باندێكی جادوگەر و ماددەی هۆشبەر لە هەرێم راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی حەوت كەسی بە تۆمەت سحر و جاد و بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند كە ئەندامی یەك خێزانن.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر بنەمای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێری و بەدواداچوونی ورد، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە لە 25ی ئایاری ئەمساڵدا لە قەزای چەمچەماڵ حەوت كەسیان لە ئەندامانی خێزانێك دەستگیركرد، كە هەستاون بە ئەنجامدانی سحر و جاد و نوشتە لە هاوڵاتییان بە رێگای جیاواز بۆ مەبەستی جیاواز.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش و كریستاڵ)، بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە دەستبەسەر سەرجەم ئەو كەلوپەل و كەرەستە و وێنانەدا گیرا كە جادو و سحر و نوشتەیان پێوەدەكرد.

هەر لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبارەكان بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولستار مەجید: ئەگەر کۆنگرە بڕیاری شکاندنی بایکۆتی پەرلەمان بدات سەرکردایەتی پابەنددەبێت

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، رایگەیاند، “ئەگەر کۆنگرە بڕیاری شکاندنی بایکۆتی پەرلەمان بدات سەرکردایەتی پابەنددەبێت”. عەبدولستار مەجید،…
Total
0
Share