بەشێكی نوێ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی كرایەوە

بەشێكی نوێ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی تایبەت بە كوتانی تازە لەدایكبووان كرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەم بەشە نوێیەی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لە چوارشەممەی رابردوو 31ی ئایارەوە دەستی بە كارەكانی كردووە و، تیایدا ڤاكسینی سیل و ڤاكسینی ئیفلیجی دەدرێتە ئەو منداڵانەی لەناو نەخۆشخانەكە لەدایكدەبن.

دەشڵێت، كردنەوەی بەشەكە بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئەو فشارەیە كە لەسەر نووسینگەی تۆماری لەدایكبوون و مردن دروستبووە بۆ كوتانی منداڵانی تازە لەدایكبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیارانی گوندی تۆپزاوا لە کەرکوک دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

لە سەر رێگای کەرکوک-بەغداد، جوتیارانی گوندی تۆپزاوا دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share