مالیزیا.. ئاهەنگێكی هاوسەرگیری بە ئامادەبوونی دەیان هەزار میوان بەڕێوەچوو

پەتای كۆرۆنا لەمپەرێكی زۆری لە بەردەم ئاهەنگەكاندا دروستكردووە، بەتایبەت ئاهەنگەكانی هاوسەرگیری كە بوك و زاوا ناتوانن بە ویستی خۆیان میوان بانگهێشت بكەن.

بەڵام دوو هاوسەر لە مالیزیا، توانییان بەدەر لە یاسا كە مەرجی داناوە هیچ ئاهەنگێك نابێت میوانەكانی لە 20 كەس زیاتر بن، ئاهەنگێكیان بە دەیان هەزار میوانەوە سازكردووە.

 ڕەنگە ئەوە بە مەحاڵ بزانرێت، بەڵام سەرجەم میوانەكان پابەندی دوورپەرێزی و خۆپارێزی بوون بەوەی لە ئۆتۆمبێلەكەیان دانەبەزین.

ئاهەنگەكە ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو 20ی كانونی یەكەم بەڕێوەچووە، بوك و زاواكە لەبەردەم بینایەكی حكومیدا وەستابوون لە بوتراجیای باشوور لە پایتەختی مالیزیا.

سەرجەم میوانەكان بە ئۆتۆمبێلەكانیانەوە بەبێ كردنەوەی جامەكان بە بەردەم  بوك و زاوەكەدا ڕۆشتوون و لەناو ئۆتۆمبێلەكەوە پیرۆزباییان ئاڕاستە كردوون.

ئەو دوو كەسەی هاوسەرگیرییان كردووە ناویان تینگۆ محەمەد حافز و واكین ئالاگیایە، كە دوو كەسایەتیی بەناوبانگی مالیزیان.

لەماوەی سێ كاتژمێردا 10 هەزار ئۆتۆمبێل بە بەردەم بوك و زاواكەدا ڕۆشتوون، تەنها دەست بەرزكردنەوەیەك بۆ پیرۆزبایی نەبووە، بەڵكو لەلایەن خاوەنی ئاهەنگەكەوە ژەمە خۆراكیشیان لە جامی سەیارەكەوە پێدراوە.

ئەو ئاهەنگەش پاش ڕۆژێك هات لەوەی، باوكی زاواكە كە كەسایەتییەكی سیاسی هەیە، بە تۆمەتی گەندەڵیكردن لە نیو ملیۆن دۆلاردا بە سزای دارایی و یەك ساڵ زیندانی سزا دراوە.

بابەتی پێشتر

خشتەی ئەژماركردنی باجی سەر موچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

كارمەندێكی كارەبای سلێمانی بەهۆی تەزووی كارەباوە "قۆڵێكی بڕدرایەوە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

ڕۆژی 1ی ئایار لە جیهاندا وەک بۆنەیەک دیاریکراوە، بۆ یادکردنەوەی خەبات و دەستکەوتەکانی کرێکاران و بزووتنەوە کرێکارییەکان. زیاتر…
Total
0
Share