سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی 48ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی دەكات

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتی دەكات بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەوە و دەڵێت، “یەكێتی وەكو بزاڤێكی نیشتمانیی دڵسۆزانە بە رووی دیكتاتۆرییەتدا چالاك بووە”.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، لەم رۆژانە یادی چل و هەشت ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەینەوە، وەكو بزاڤێكی نیشتیمانی دڵسۆزانە بەرووی دیكتاتۆریەتەوە چالاك بووە و هەوڵیدا بۆ بەدەستهێنانی داواكاری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و سیاسی، وبەهیوابوون بە دیموكراسیەت بۆ گەلی كورد بەتایبەتی و هەموو گەلی عێراق بەگشتی.

بەم بۆنەوە یادی هەڵوێستە شەرەفمەندانەی سەرۆكی كۆچكردوو مام جەلال تاڵەبانی دەكەینەوە، دامەزرێنەری یەكێتی و كەسایەتی نیشتمانی كۆكراوە و هەوڵەكانی كەلەبیرناكرێن لەپێناو بیناكردنی عێراقی نوێ و دامەزراندنی ئاراستەی دەستووری و دادپەروەری و یەكسانی، كەلەوێنەیەكی زیندوودا بۆ وڵاتەكەمان بەرپایكردووە بۆ ئەوەی بە بڕوابوونەوە هەنگاو بنێت بەرەو بەرجەستەكردنی دەستكەوتە گەورەكان كەنەوەكانی بەخوێن و قوربانیدانی هەمیشە لەیاد بەدەستیهێناوە.

هەروەها بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو تێكۆشەرانی یەكێتی و سەركردە و كادرە چالاكەكانی و هەموو ئەو كەسانەی كەلەسەر رێبازی خێر و بەخشینەوەن و بەرژەوەندیی خەڵك وەكو ئامانج و مەبەستی كاری نیشتمانی داناوە دەكەین، هیوای سەركەوتن بۆ هەوڵە ئەرێنیەكان بۆ رێبازی یەكێتی لە بەهێزكردنی پێشكەوتن و ئاشتی كۆمەڵگەیی دەخوازین.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و هەموو شەهیدانی بزوتنەوەی كوردی و هەموو شەهیدانی بزاڤی نیشتمانیی عێراق، ئەوانەی بەقوربانیدانیان عێراقێكی ئارام و سەركەتوو و برایەتی و خۆشەویست داهێناوە.

بابەتی پێشتر

داهاتی ئەم مانگەی نەوتی عێراق نزیکەی نیو ملیار دۆلار کەمیکردووە

بابەتی دواتر

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: هەموو هەوڵێك بۆ تەواوكردنی رێگا دووسایدەكان دەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share