حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگای دهۆک-ی کرد و بەشداریکرد لە گۆڕینی پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھونەر لە دهۆك.
وەزیری رۆشنبیری هەواڵەكەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، “ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێورەسمێکدا لە شاری دھۆک بە ئامادەبوونی دکتۆر سالار بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک، ئاڵوگۆڕکرا لە پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و ھونەری دھۆک.”
وەزیری رۆشنبیری هۆكاری ئاڵوگۆڕەكەی ئاشكرانەكردووە و تەنها بە ئاڵوگۆڕێكی سروشتی ناوزەدیكردووە و نووسیویەتی، “لە ئاڵوگۆڕێکی ئاسایی و سروشتیدا ئەمیر عەلی دەستنیشانکرا وەک بەڕێوەبەری نوێ و ئەیوب ڕەمەزان بەڕێوەبەری پێشو سوپاس و ستایش کرا لە پای بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی بەسەرکەوتوویی.”