کەشناسیی هەرێم دەڵێت، “ئەمڕۆ لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری تاوەبارانی کورتخایەن هەیە”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورتخایەن هەیە بە تایبەت بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆران و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک، پلەی گەرمی بە (2- 3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی