تەندروستیی سلێمانی ئاماری 12 ساڵی رابردووی شێرپەنجەی سی بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشانەوە ئاماری 12 ساڵی شێرپەنجەی جگەرەکێشانی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، جگەرەكێشان كاریگەریی راستەوخۆی هەیە لەسەر سییەكان و بەهۆكاری سەرەكیی شێرپەنجەی سییەكان دادەنرێت.

بەپێی ئامارەکەی بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، تووشبووانی شێرپەنجەی سی لەم ساڵانەی دواییدا بەم شێوەیە بووە :

ساڵی 2011، 139 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە

ساڵی 2012،  156 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە

ساڵی 2013، 158 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە

ساڵی 2014، 198 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە

ساڵی 2015، 155 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە

ساڵی 2016، 160 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە

ساڵی 2017، 196 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە

ساڵی 2018، 154 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە

ساڵی 2019، 169 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە

ساڵی 2020، 149 حاڵەتی شێرپەنجەی س تۆماركراوە

ساڵی 2021، 173 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە

ساڵی 2022، 174 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە

بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە زیاتر لە 8 ملیۆن كەس لەسەرتاسەری جیهان بەهۆی جگەرەكێشان و توتنكێشان گیانلەدەست دەدەن.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

عەبدوڵای مەلا نوری بۆ نەوەی نوێ: لە خۆتان بپرسن چ شتێكتان كردووە پێش ئێوە كاری لەسەر نەكرابێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوودەكانی كەرەوز بزانە

كەرەوز یەكێكە لە ڕووەكە گرنگەكان، چەند ماددەیەكی خۆراكیی بۆ جەستە تێدایە و دەوڵەمەندە بە “پۆتاسیۆم، ڤیتامینەكان، كالیسۆم و…
Total
0
Share