بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ لە دواى نیوەڕۆ ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناسەقامگیر هەیە لەسەر ناوچەکەمان پێشبینى بارانبارین لەسەر ناوچەى جیاجیا هەیە بەرێژەى جیاجیا.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما، ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ.، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوەبە (1-2)پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ چوارشەممە لە کاتەکانى بەیانى و نیوەڕۆ ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچە هەوردەبێت و لە دواى نیوەڕۆ ئەگەرى دروست بوونى کەشێکى ناسەقامگیر هەیە لەسەر ناوچەکەمان پێشبینى باران بارین لەسەر ناوچەى جیاجیا هەیە بەرێژەى جیاجیا لەگەڵ دروستبوونى هەورە تریشقە و زیادبوونى خیرایی با لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم هەیە”.
ئاشکراشیکرد، “پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووى 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و کاریگەرى ئەم ناسەقامگیرییە لەماوەیەکى کەم کۆتایی دێت”.