لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی مامه‌ڵه‌كردن به‌ بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌ دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، به ‌تۆمه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ به‌كره‌جۆ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس كه‌ تۆمه‌تبارێك به ‌بریكارنامه‌ی‌ ساخته ‌و به‌بێ ئاگاداری‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به ‌نیازه‌ خاوه‌ندارێتی‌ ئوتۆمبێلێكی‌ بارهه‌ڵگر بگوازێته‌وه‌ سه‌ر كه‌سێكی‌ تر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ به‌كره‌جۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا له‌ناو بینای‌ دادنوسی‌ به‌كره‌جۆ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “له‌ به‌رده‌وامیی لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیسدا ده‌ركه‌وت كه‌ دوو تۆمه‌تباری‌ دیکە هاوكاری‌ تۆمه‌تباری‌ یه‌كه‌م بوون ‌و توانرا دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی‌ دیکەش ده‌ستگیربكرێن، له ‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌دا”.

ئاشکراشیکرد، “له‌ ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار (غ، خ، ع – س، غ، خ – ع، س، ع) كه‌ به‌ ره‌گه‌ز عه‌رەبن به ‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌کانی‌ 289-298 له ‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌”.

بابەتی پێشتر

د. بڕیار رەشید: ئەو لایەنەی جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات بە دەستکەوتی خۆی ئەندامی لە لیژنەی دارایی نییە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کشتوکاڵ مەرجی کڕینەوەی کۆی گەنمی جوتیارانی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share