دوایین زانیاری لەبارەی شەڕەتەقەكەی هەولێرەوە

شەوی ڕابردوو لە هەولێر بەهۆی شەڕەتەقەوە كەسێك كوژرا و برینداریش هەن، پۆلیسی پارێزگاكەش ئاشكرایكرد، سێ كەس دەستگیركراون.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، “ڕوداوەكە بەهۆی دەمەقاڵێ بووە لەنێوان چەند كەسێك لەنێو گازینۆكە، دواتر ئۆتۆمبێلێكی دیكە هاتووە و بووەتە شەڕەتەقە، بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە و دووانی دیكەش بریندار بوون”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕوو، “دوو بریندارەكە و كەسێكی دیكەش لەسەر ئەو ڕوداوە دەستگیركراون”.

هۆگر عەزیز ئاشكرایكردووە، “یەكێك لەو كەسانەی بریندار بووە برای ئەو كەسەیە كە كوژراوە، بە ماوەیەكی كەم پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕوداوەكە و دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە”.

شەوڕی ڕابردوو پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شوێنی ڕوداوەكەوە ئاماژەی بەوەكرد، ڕوداوەكە لە شەقامی 40 مەتریی هەولێر بووە و چوار خولەك  بە بەردەوامی تەقە كراوە.

بابەتی پێشتر

مونشنگلادباخ 2-3 ئینته‌رمیلان

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی موچە کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share