ڕوسیا باس لە ڕۆڵی خۆی دەكات وەك پارێزەری ئاشتی لە سوریا

بەرپرسێكی باڵای ڕوسیا ئاشكرایكرد، لەژێر پارێزگاریی هێزی وڵاتەكەیدا لە ساڵی 2020، سەدان كاروانی هاوكاریی مرۆیی گەیەندراوەتە سوریا.

سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگریی ڕوسیا ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەم ڕایگەیاندووە، “هێزەكانی ڕوسیا بەردەوامن لە كاركردن وەك پارێزەری ئاشتی لە سوریا”.

ئەو بەرپرسە ڕوسییە ئەوەشی ئاشكراكردووە، “لە ئەمساڵدا هێزەكانمان گەرەنتی گەیشتنی زیاتر لە 650 كاروانی هاوكاریی مرۆیی نەتەوەیەكگرتووەكانی كردووە، بە سوریا”.

وەزیرە ڕوسییەكە نەیشاردووەتەوە، لەگەڵ توركیا هاوئاهەنگی و لێكتێگەیشتنی باشیان هەیە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بە هاوكاریی سەربازانی ڕوسیا، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتییان بە درێژایی ڕێگای ئێم4 لە باكووری سوریا ڕێكخراوە.

بابەتی پێشتر

لیرۆی سانێ .. "بۆندی سەدە" خەریکە دەبێتە سەراب

بابەتی دواتر

عێراق.. ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی تاووتوێكردنی بودجەی دەستپێكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share