ئیسرائیل چەکدارانی نزیک لە ئێرانی لە خاکی سوریادا بۆردوومانکرد

میدیاکانی لوبنان و سوریا ئاشکرایانکردووە، ئیسرائیل شەوی ڕابردوو چەکدارانی نزیک لە ئێرانی لە ڕۆژئاوای سوریا، نزیک بە سنوری لوبنان بۆردوومانکردووە.

هاوکات ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند بنکەیەکی حزبوڵایان لە دەوروبەری دیمەشق لە نزیک لوبنان بۆردوومان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکە، لەگەڵ بۆردوومانەکەدا کۆگایەکی چەکی حزبوڵا لە نێوان شاخەکانی “قلمون” و ناوچەی “قرە” کراوەتە ئامانج.

هاوکات ئاژانسی سانای سوری بڵاویکردووەتەوە، چەند شوێنێک لە نزیک دیمەشق و دەوروبەری “حومس” بۆردوومان کراوە، هاوکات خەڵکی دانیشتووی سنوری لوبنان و سوریا دەنگی فڕۆکەی ئیسرائیلیان بیستووە.

ئاژانسی سانا هێرشەکەی بە “شکاندنی سەروەری خاکی سوریا” داناوە و ڕاشیگەیاندووە سیستمی بەرگریی وڵات ڕوبەڕوی چەند موشەکێک بووەتەوە.

ئیسرائیل ترسی هەیە لە کۆکردنەوەی چەک و موشەک لە سنورەکانی لەگەڵ لوبنان و سوریا و هەمیشە چاودێری توندی ئەو سنورانە دەکات و لە ئەمساڵدا چەندین هێرشی بۆسەر چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و حزبوڵا ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشكێكى به‌ناوبانگى ئه‌فغانی دوای ڕفاندنى به‌كوژراوى دۆزرایه‌وه‌

پزیشكێكى به‌ناوبانگ لە ئه‌فغانستان دواى ڕفاندى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر خانه‌واده‌كه‌ى زیاتر له‌ 100 هه‌زار دۆلاریان وه‌كو سه‌رانه‌…
زیاتر ببینە

توركیا لە ئەمریكا نیگەرانە
دوای دانانیەتی لە لیستی وڵاتانی تێوەگلاو لە بەسەربازكردنی منداڵان

توركیا نیگەرانە لەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خستویەتیە لیستی ئەو وڵاتانەوە، كە تێوەگلاون لە بەسەربازكردنی منداڵان، ئەمەش بەهۆی پەیوەندی…
Total
0
Share