شاندێكی هەرێم دەچێتە بەغداد

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی داكۆكیكردن لە مافی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی ڕێژەی وەرگرتنی گەنم و رۆیشتنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بۆ بازاڕەكانی ناوەراست و خواروی عێراق، شاندێكی وەزارەتەكە دەگاتە بەغداد.

راشیگەیاند، “مەبەستی سەردانەكە بەشداریكردنە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق، لەسەر بابەتی دیاریكردنی ئەو ڕێژەیەی كە بۆ هەرێمی كوردستان دانراوە و بڕەكەی 375 هەزار تۆنە،كە داوامانكردووە بە هەمان شێوەی شارەكانی تری ناوەڕاست و خوارووی عێراق بێت”.

وتیشی، “لەهەمانكاتیشدا لەسەر بابەتی رێگریكردن لەڕۆیشتنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بۆ ناوەراست و خوارووی عێراق نامەیەكی ناڕەزایيەتی و داواكاری دەگەیەننە ئەنجومەنی ئابوريی عێراق، بە سوپاسەوە كە سەرۆكایەتيی ئەنجومەن رەزامەندیياندا لە سەر بەشداریكردنی نوێنەرایەتيی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لەو كۆبوونەوەیە بە ئامانجی گەیاندنی كێشە و داواكارییەكانی جوتیاران و پەیامی وەزارەتمان”.

بابەتی پێشتر

ئارایشگای VIP داخرا

بابەتی دواتر

ئەنجامی بەرایی 96٪ـی دەنگەكان راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دادەبەزێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی مۆڵەتی هاوردەكردنی بەنزین درایە بازرگانان، نرخی هەر لیترێكی بەنزین 40-50 دینار…
Total
0
Share