ئەردۆغان پەیامێك بڵاودەكاتەوە و داوای پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان دەكات

دوای تەواوبوونی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیامێك بڵاودەكاتەوە و داوای پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان دەكات.

بەپێی ئەنجامی بەرایی كە ئێستا بڵاوكراوەتەوە، ئەردۆغان 56% و كڵچدار ئۆغڵۆ43 %ی دەنگەكانی مسۆگەركردووە.

كەمێك پێش ئێستا سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی توركیا داخران و دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكرێت

گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی توركیا دەستیپێكرد، بنكەكانی دەنگدان لە كاتژمێر 8ی بەیانی كراونەتەوە.

زیاتر لە 64 ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە لە نزیكەی 192 هەزار بنكەی دەنگدان هەن.

ئەردۆغانی تەمەن 69 ساڵ، پێچەوانەی راپرسییەكان لە 14ی ئایاردا لە قۆناغی یەكەمدا بە نزیكەی پێنج خاڵ لە پێشەوەی كەمال كلیچدارئۆغڵوی ركابەریەوە بوو، لەگەڵ ئەوەشدا نەیتووانی لەسەدا %50ی پێویست بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بە خولی یەكەم بەدەستبهێنێت.

كلیچدارئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆنە كە لە شەش پارت پێكهاتوون، هەروەها سەرۆكایەتیی پارتی گەلی كۆماری دەكات.

بابەتی پێشتر

حاكم شێخ لەتیف: ئەمڕۆ دوا بزمار لە تابووتی قەزای هەرێم درا

بابەتی دواتر

ڤێرشتاپن پێشبڕکێی مۆناکۆی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share