بە وێنە.. دژەتیرۆر و پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش ئەنجامدەدەن

ئەمرۆ شەممە، ھێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر _ CTG، پێشمەرگە و سوپای عێراق لەو ناوچانەی لە نێوانیاندا وەك بۆشایی ئەمنی دیاریكراوە لە نێوان قەزای خورماتوو، ناوچەی داوێ ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان بۆ پاشماوەكانی گروپی تیرۆریستانی داعش و دۆزینەوەی حەشارگەكانیان ئەنجامدا.

چالاكییەكانی گروپە چەكدارەكان لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدا بەدی دەكرێت بووەتە مەترسی بۆسەر هێزە چەكدارەكانی عێراق بە گشتی و دانیشتووانی ئەو ناوچانە بە تایبەتی، ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشانە بە مەبەستی نەهێشتن و كەمكردنەوەی شوێنەواری ئەو گروپانەیە بە تایبەتی داعش.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاسای چاكسازی جێبەجێبكرێت دەرماڵەی مووچەخۆران دەبڕدرێت؟
ئێستا وردەكارییەكەی بڵاودەكاتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەدات، جەختیشدەكاتەوە لە یاساكەدا باس لە كەمكردنەوەی…
Total
0
Share