پاڵەوانی “لالیگا” و یانەکانی دیکە چەند وەردەگرن؟

لە کۆتایی وەرز نزیکدەبینەوە و دابەشکاریی دارایی یانەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا بووەتە جێی پرسیاری میدیاکانی ئیسپانیا.

بەراورد بە داهاتەکانی وەرزی 2021/2022، وردەکاری بازرگانی و دەستکەوتی وەرزشیی ئەم بابەتە یەکلاییدەکاتەوە.

لە سەددا 25ی مافەکانی پەخشی تەلەفزیۆن لە کۆی ملیارێک و 427 ملیۆن یورۆ داهاتی ساڵانە، لەسەر بنەمای ئەنجامەکان بەسەر یانە بەشدارەکاندا دابەشدەکرێت.

هەر یانەیەک بڕی 35.6 ملیۆن یورۆی بۆ تەرخانکراوە، نیوەی داهاتی گشتی کە (713.5) ملیۆنە بە یەکسانی دابەش دەکرێت بۆ دوو بڕ، هەر بڕێک 356.7 ملیۆنە لەسەر بنەمای هێزی کۆمەڵایەتی، کۆکردنەوەی بلیتی وەرزەکان و ئەنجامی وەرزی ڕابردوو و بەشداریکردنی هەر یانەیەک لە سەرچاوەکانی بە بازرگانیکردن و پەخشە تەلەفزیۆنییەکان دەبەخشرێت، نیوەکەی تریش بەهۆی ئەنجامە وەرزشییەکانەوەیە

دابەشکردنی نیوەی یەکەم کە 356 ملیۆنە، لەسەر بنەمای ئەنجامە وەرزشییەکان بەم شێوەیە دەبێت:

یەکەم 60.64 ملیۆن

دووەم 53.51 ملیۆن

سێیەم 46.37 ملیۆن

چوارەم 39.24 ملیۆن

پێنجەم 32.10 ملیۆن

شەشەم 24.97 ملیۆن

حەوتەم 17.83 ملیۆن

هەشتەم: 12.48 ملیۆن

نۆیەم 10.70 ملیۆن

دەیەم 9.81 ملیۆن

یازدەهەم 8.91 ملیۆن

دوانزەهەم  8.02 ملیۆن

سیانزدەهەم 7.13 ملیۆن

چواردەهەم 6.24 ملیۆن

پانزەهەم 5.35 ملیۆن

شانزەهەم 4.46 ملیۆن

حەڤدەهەم 3.56 ملیۆن

هەژدەهەم 2.67 ملیۆن

نۆزدەهەم 1.78 ملیۆن

بیستەم 0.89 ملیۆن

بابەتی پێشتر

پێنج هۆکار وایکردووە ئاسینسیۆ بڕیاری ڕۆیشتن بدات

بابەتی دواتر

بزووتنەوەی گۆڕان: هیچ کۆبونەوەیەکى کۆمسیۆن بە پێویست نازانین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share