هەرێم كەمال ئاغا: بە هەوڵی یەكێتی بڕگەیەك جێگیركرا كە مانگانە 10%ی پاشەكەوتی مووچە بگەڕێندرێتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەوڵی یەكێتی بڕگەیەك لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیركرا كە مانگانە 10%ی پاشەكەوتی مووچە بگەڕێندرێتەوە و دەشڵێت، “كار بۆ ئەوەدەكرێت كە ئەو بڕگەیە دەنگدانی لەسەر بكرێت و تێپەڕێندرێت”.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە لە خەمی خەڵك و هاوڵاتییانی هەرێمدایە و هەروەك چۆن بەڵێنیدابوو كە پرسی بودجە، مووچە و داكۆكیكردن لە قووتی هاوڵاتییان پێشینەی كار و ئەركەكانی بێت لە بەغداد و ئەنجومەنی نوێنەران.

راشیگەیاند، بە هەوڵی یەكێتی بڕگەیەك جێگیركرا كە مانگانە 10%ی پاشەكەوتی مووچە بگەڕێندرێتەوە و كار بۆ ئەوە دەكرێت ئەو بڕگەیە دەنگدانی لەسەر بكرێت و هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم، مافی پارێزگاكانی هەرێمی لە بودجەی بەگەڕخستن و وەبەرهێنان، گەشەپێدانی هەرێمەكان و لەگەڵ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە رێژەی 10 %ی مانگانە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەكانی 2023، 2024 و 2025 دا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتووانی گەڕەکێک کەسێک لەکاتی هەوڵدان بۆ دزینی ماتۆڕسکیلێک دەستگیردەکەن

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دانیشتووانی گەڕەکێک لە کەرکوک، توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن، کە لەکاتی پارشێودا لە هەوڵیداوە ماتۆڕسکیلێک بدزێت. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share