ئاری هەرسین وازهێنانی لە پارتی راگەیاند

ئاری هەرسین وازهێنانی لە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند و ئاشکرایکرد، بڕیارەکەی بڕیارێکی کەسییە و هیچ پەیوەندیەکی بە پلە و پۆست و ئیمتیازاتەوە نییە.

ئاری هەرسین کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “هەموو لایەک ئاگادار دەکەمەوە کە بەندە دەستم لە ئەندامەتی لە ریزی رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کێشاوەتەوە، وەک چۆن بڕیاری بە پارتی بوونم (لە یەکگرتنەوەی پاسۆک و پارتی) کەسیی بوو، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەشم لە پارتی بڕیارێکی کەسییە و هیچ پەیوەندییەکی بە پلەو پۆست و ئیمتیازاتەوە نییە”.

ئاشکراشیکرد، “هەرگیز خۆمم بە پلەو پۆست و ئیمتیازاتەوە (تەعریف) نەکردووە، بە ڵکو هەمیشە خزمەتی گەل و نیشتیمان پێوەر و سەنگی مەحەک بوون، وازهێنانیش لە پارتی وازهێنان نییە لە کوردایەتی و سیاسەت”.

باسیلەوەشکرد، “هیوای سەلامەتی و سەرکەوتن بۆ برادەرانی پارتی دەخوازم، خوای گەورە هیدایەتیان بدات بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان”.

بابەتی پێشتر

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە پلەی یەکەمی پارێزگاکانداین بۆ گرنگیدان و بەکارهێنانی زمانی کوردی

بابەتی دواتر

هەفتەی داهاتوو دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنووری سلێمانی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share