ئومێد خۆشناو: ئەو گرانیەی هەیە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو گرانیەی لە هەولێر هەیە، حکومەتی عێراق بەهۆی باج و گومرگەوە دروستیکردووە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “ئەو گرانیەی کە هەیە، تەنیا لە هەولێر نییە، بەڵکو لە هەموو هەرێمی کوردستان و عێراق گرانی هەیە، لیژنەکانی قائیمقامیەت بەردەوام چاودێرن بەسەر بازاڕەوە، بەڵام بڕیارەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراق هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان”.

وتیشی، “ئەوەی پەیوەندی بە کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان هەبێت لە مانگی رەمەزان هەوڵمانداوە کە رێگری لێبکەین، بەڵام بەگشتیی گرانی لە بازاڕدا لە دەستی ئێمە نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر: هێشتا تـ.ـەرمی ئەو پێشمەرگەیە نەدۆزراوەتەوە کە دوێنێ لە بەنداوی گۆمەسپان خـ.ـنکا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گەڕان بەدوای ئەو پێشمەرگەدا بەردەوامە کە دوێنێ لە بەنداوی گۆمەسپان خنکا. شاخەوان سدیق،…
Total
0
Share