لیژنەکانی قائیمقامیەت: سلێمانی پاکترین شارە لە عێراقدا

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە پاکوخاوێنی لەناوشاردا دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتییان کە بەردەوام دەبن لە پشکنین و بەدواداچوونەکانیان بۆ سزادانی هەر شوێنێک سەرپێچیی رێنماییەکان بکات، بەڵام جەختدەکاتەوە کە سلێمانی پاکترین شاری کوردستان و عێراقە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رێکان جەمال سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتی دیاریکراو بۆ پاککردنەوەی تانکییەکانی ئاوی خواردنگە و ساردەمەنییەکان و شوێنەکانی فرۆشتنی خواردن و خواردنەوەکان کۆتاییهاتووە و لە ئەمڕۆوە هەر شوێنێک تانکییەکانی پیس بێت راستەوخۆ دادەخرێت.

باسی لەوەکرد کە وەکو لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبن لە سەردان و پشکنینەکانیان بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا سلێمانی پاکترین شاری کوردستان و عێراقە و ئەو لێپێچینەوە و پشکنینانەی بۆ پاکوخاوێنی لە سلێمانی دەکرێت لە هیچ شارێک ناکرێت.

پێشتر قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند کە ماوەی حەوت رۆژ دەدەن بە ئەو شوێنانەی خواردن و خواردنەوە ئامادە دەکەن تاوەکو تانکییەکانی ئاوی شوێنەکانیان پاکبکەنەوە، لەدوای ئەو بەروارەوە هەر شوێنێک پابەند نەبێت دادەخرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجەی بەسەرکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبارودۆخی تەندروستی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجە دەپرسێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share