گەرمیان لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای كەلار- كفری بەرامبەر گوندی “حاجی عواد” ئۆتۆمبێلێك لە هاوڵاتییەكی دا و گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو لەسەر ڕێگای كەلار – كفری ئۆتۆمبێلێك لە قەزای كفرییەوە بەئاراستەی كەلار هاتووە لە بەرامبەر گوندی “حاجی عواد” لە هاوڵاتییەكی دا و گیانیلەدەستدا.

ئاماژەۆ بۆ ئەوەش كراوە، تیمەكانی هاتوچۆ لێكۆڵێنەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە، ئەو هاوڵاتییەی گیانیلەدەست داوە لەدایكبووی ساڵی 1963 و دانیشتووی قەزای كەلارە، لە ئێستا تەرمەكەی لەپزیشكی دادی كەلارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: نەوتی بەسرە لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە هەناردە دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق، کاراکردنی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی بەسرەی لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگەیاند. ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری…
Total
0
Share