ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە سەبارەت بە لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، کاری لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێلیان رێکخستووەتەوە و لەمەو بەدوا بە شێوازێکی دیکە کاردەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و رێکخستنی کاروبارەکانی بەشی پشکنینی ئۆتۆمبێل، بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان، لەبەرئەوەی لە ئێستادا تاقیگەکانی پشکنین لە سنووری پارێزگای سلێمانی ژمارەیان زیادیکردووە و زۆرینەیان دوورن لە بەڕێوەبەرایەتیمان، بۆیە بڕیارماندا بە ڕێکخستنەوەی لیژنەکانی پشکنین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەی یەکەم ناوچەی تێرمیناڵی سلێمانی بەرامبەر هێزەکانی 70 هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی (بار، تایبەت، کرێ، کشتوکاڵی، بیناسازی، میری)و لیژنەی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی کاتی (بەکارهاتوو و لێدراو) پشکنینیان بۆ دەکرێت، لیژنەی دووەم لە ناوچەی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی جۆری (تایبەت، کرێ، بارهەڵگر تا توانای چوار تۆن) پشکنینیان بۆ دەکرێت، لیژنەی سێیەم لە ناوچەی تانجەرۆ هاوشێوەی لیژنەی یەکەم پشکنین بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان دەکرێت جگە لە ئۆتۆمبێلی کاتی بەکارهاتوو (لێدراو)”.

ئاشکراشیکرد، “لە رۆژی پێنج شەممە 25 ی ئایار هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی لیژنەکان بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
Total
0
Share