ڕایەڵەی “لالیگا” جموجۆڵەکانی بەرشلۆنەی پەکخستووە

لیژنەی لێکۆڵینەوە داراییەکانی سەر بە ڕایەڵەی یانەکانی “لالیگا”، تاوەکو ئێستا وەڵامی پلان و پێشنیازە داراییەکانی یانەی بەرشلۆنەیان نەداوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی فیران مارتینێز لە ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، لە مانگی نیسانی 2023وە ئیدارەی بارسا پلانێکی نوێی بۆ ڕایەڵەی یانەکانی خولی ئیسپانیا ئامادەکردووە، تێیدا وردەکاری دارایی وەرزی نوێ و زیادەی (190) ملیۆن یورۆ ئاماژەی بۆکراوە، کە دەکرێت ئەو بڕە لە مانگی حوزەیران بەرزتر ببێتەوە.

سەرچاوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، تاوەکو ئەم ساتە ڕایەڵەی لالیگا وەڵامی یانە کەتەلۆنییەکەی نەداوەتەوە و بڕیاریشە خوێندنەوە بۆ پلانەکە چەند هەفتەیەکی دیکە بخایەنێت.

لەو وادەیەدا لاپۆرتا و هاوکارەکانی پەکدەخرێن لە پرۆسەی کڕینی یاریزانان و تەنانەت بابەتی فرۆشتنیش دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، بەوپێیەی نەزانراوە ڕەزامەندی لەسەر پلانەکە دەدرێت یاخود نا.

مارتینێز دەڵێت، “بەرپرسانی بارسا ئەرێنی بیر لە دۆسیەکە دەکەنەوە، تەنانەت ئەگەر ڕەتیش بکرێتەوە پلانێکی دیکە پێشکەشدەکەن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمەکانی فۆرمولا 1 لەکاتی دیاریکراودا پێشبڕکێی بەرازیل ئەنجامدەدەن؟

تیمە بەشدارەکانی پاڵەوانێتیی جیهانیی فۆرمولا 1، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە دواکەوتوون لە گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان لە مەکسیکەوە بۆ بەرازیل. بەپێی…
Total
0
Share