قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە خاوەن پارکەکانی ئۆتۆمێل و شۆفێران

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی بەکرێدانی شەقامەکانی بەردەم شوێنی پارککردنی ئۆتۆمبێل لەلایەن خاوەنی ئەو شوێنانەوە، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەداتە خاوەن پارککردنەکان و شۆفێران.

لە راگەیەندراوێکی لیژنەکانی قائیمقایەتی سلێمانیدا هاتووە، خاوەن ئەو شوێنانەی ئۆتۆمبێلیان تێدا پارکدەکرێت و شەقامەکانی بەردەمیان دەدەن بە کرێ، رووبەڕووی رێکاریی یاسایی دەکرێنەوە و ئەو هەنگاوەش لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان بووە.

رائیدی هاتوچۆ دانا عوسمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاتوچۆی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، شه‌قام و شۆسته‌ی به‌رده‌م پاركه‌كانی ئۆتۆمبێل موڵكی گشتین و بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێل و به‌كرێدان نیه‌، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییان و به‌هۆی به‌كرێدانی شه‌قامه‌كان له‌لایه‌ن خاوه‌ن پاركه‌ركانی ئۆتۆمبێل به‌تایبه‌ت ناوبازاڕ، لیژنه‌كه‌ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر چه‌ند شوێنێك گرتوه‌ته‌به‌ر و سزای یاساییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.

وتیشی، به‌پێی یاسا، شه‌قامه‌كان موڵكی گشتین و به‌كارهێنان بۆ هاوڵاتییانه‌ و هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كاریبهێنێت و كرێی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له‌و شوێنانه‌ له‌ هاوڵاتی وه‌ربگرێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ رووبه‌ڕووی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاتوچۆی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، پارككردنی ئوتومبێل له‌شه‌قامه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كان به‌تایبه‌تی ناوبازاڕ قه‌ده‌غه‌یه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی و ئاسته‌نگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان، باشتر وایه‌ له‌ناو پاركه‌كانی ئوتومبێل رابگیرێن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆوه‌ رووبه‌ڕووی سزا و غرامه‌كردن نه‌بنه‌وه‌.

راشیگه‌یاند، هه‌ر خاوه‌ن گه‌راجێك ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان له‌سه‌ر شه‌قام یان شۆسته‌ی نزیك گه‌راجه‌كه‌ی رابگرێت و كرێی لێوه‌ربگرێت، شۆفێره‌كه‌ ده‌توانێت سكاڵای له‌سه‌ر بكات و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكاته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی:کارمان بۆ ئەوەکردووە پەرە بە توانای گەنجان و ژنان بدەین بۆ ئەوەی ببنە بەشێکی کاریگەرتر لە کۆمەڵگادا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ رێگایەک ناتوانێت کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share