گەنجێكی تەمەن 22 ساڵ كوژرا

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە ناو چەمچەماڵ گەنجێك كوژرا.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێكی تەمەن 22 ساڵ گەیەندرایە سەنتەری فریاكەوتن كە بە فیشەك كوژرابوو.

وتی، “رووداوەكە لەناو چەمچەماڵ بووە، پاش پشكنین و رێكارەكان تەرمەكەی رادەستی كەسوكاری كرایەوە”.

گەنجەكە ناوی (ئەیوب جەبار عەبدولكەریم)ە و خەڵکی گوندی گوڵم کەوەی ناوشوانە لە چەمچەماڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرایەوە، کەسوکارەکەی دەستبەرداری منداڵێكی دیکەشیان بوون

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرابووەوە، کەسوکارەی دەستبەرداری منداڵێکی دیکەش بوون. بێستوون جەبار بەڕێوەبەری…
Total
0
Share