فراکسیۆنی یەکێتی: ئەمڕۆ لە پەرلەمان رێگریمان لە کارێکی نایاسایی کرد

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان جەختدەکاتەوە، ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمان روویدا رێگریبوو لە کارێکی نایاسایی، بەپێی وتەی سەرۆکی فراکسیۆنەکە، رۆڵی سکرتێری پەرلەمان خراپ بووە و هۆکاری دروستبوونی گرژییەکە بووە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە دوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان، زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان هەوڵدراوە هەنگاوێکی نایاسایی تێپەڕێنرێت، وەک فراکسیۆنی یەکێتی رێگریمان لێکرد.

زیاد جەبار رایگەیاند، بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و یاسا، دوای کۆتاییھێنانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانەوە ھیچ کەسێک ناتوانێت دانیشتنەکە دەستپێبکاتەوە.

وتیشی، “بەداخەوە رۆڵی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان زۆر خراپبوو رەنگە ئەگەر ئەو ماڵەیەیە ئەو نەبووایە ئەو گرژییە دروستنەبووایە، بۆیە کاتێک ئێمە دەمانەوێت نوێنەری پێکهاتەکان راستەقینەبن لەبەر ئەم جۆرە حاڵەتانەیە”.

ئەوەشی دووپاتکردەوە کە دانیشتنەکە بە بڕیاری سەرۆکی پەرلەمان دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار و کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران پەسەندنەکراوە.

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کە یەکێک لە بڕگەکانی کارنامەکەی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران بوو، بەپێی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکی پەرلەمان: دانیشتنی پەرلەمان کۆتاییهات وەکو مردووە و مردوو زیندوونابێتەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێک لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share