بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەورە بروسكە زیانی بە دوو فیدەر گەیاندوەو و بە هەوڵی تیمەكان توانرا چارەسەر بكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوو فیدەری كارەبا لە دۆڵی جافایەتی مێوڵاكە و ناوچەی ئالان لە گوندی گوێزڵێ و شەشۆ بەهۆی هەورەبروسكەوە زیانیان بەركەوتبوو.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەلایەن هۆبەی چاكسازیی كارەبای ماوەتەوە تونرا كێشەكە چارەسەربكرێت و چاكسازی لە تۆڕەكەدا بكرێتەوە.