ساختەكارییەك لە پاتریی ئۆتۆمبێلدا ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، لەڕێی كۆنتڕۆڵی جۆریی عێراقەوە بەدواداچوونی كردووە و بۆی دەركەوتووە هەندێك پاتریی ئۆتۆمبێل لە بازاڕدا بە 60 ئەمپێر دەفرۆشرێت و لە راستیدا 9 ئەمپێرە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەڕێی کۆنترۆڵی جۆری عێراقەوە بەدواداچوونی کردووە بۆ پاتریی ئۆتۆمبێل کە هاوردەی عێراق و هەرێم دەکرێت، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار رێگە بەم کاڵا کۆپی و خراپانە نەدات.

دەشڵێت، “9 جۆری جیاوازی پاتری کە لە بازاڕەکاندا بوونی ھەیە لە پێشکەوتووترین تاقیگە لە 2023/3/14 پشکنینمان بۆ ئەنجامدان کە ئەم جۆرە باتریانە بوون، (‏GLOBAL.AL ,POWER, DOURNA, MOBIS, SABA BATTERY, UTOLITE SANFOX, DODGE, MEGA TEK) وردەکاریی پشکنینی ھەر پاتریەکیان دەرچوو، تەنھا سێ جۆریان بەرواری دەرچوونی لەسەرە”.

سەرجەم پاترییەكان دوو تا سێ كیلۆگرام كێشیان كەمترە لە كێشی ستاندارد، وەك ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی پێدا و روونیشیدەكاتەوە، لەزگەی سەر پاترییەکان لە ھەموویان نوسراوە 60 ئەمپێر، پاش پشکنین دەرکەوت تەنھا یەکێکیان بەرزترن ئەمپێریەکەی دەگاتە 36 ئەمپێر و کەمترینیان دەگاتە 9 ئەمپێر، لەکاتێکدا ئەو پاترییانە بە نرخی 60 ئەمپێر بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێن.

بابەتی پێشتر

لە هەفتەی رابردوودا بانکی ناوەندیی یەک ملیار و 250 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی: گومانکردن لە بنزیمە هیچ مانایەکی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، هەموو خەڵکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە داوای خزمەتگوزاریی و خۆشگوزەرانیی دەکەن. رێککەوتنی نێوان هەرێم و…
زیاتر ببینە

ئومێد خۆشناو: ئەمڕۆ بڕیار لەسەر رێوشوێنەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەدرێت

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر رێوشوێنەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەدرێت. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share