سبەینێ یەكێتی و پارتی لە تەلاری پەرلەمان كۆدەبنەوە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەینێ یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردنەكان لە تەلاری پەرلەمان كۆدەبنەوە.

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە سبەینێ هەینی، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی لەسەر بابەتی هەڵبژاردنەكان بە ئامادەبوونی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و پارتی لە پەرلەمان كۆببنەوە.

وتیشی، ” بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكەی ئامادەی كۆبوونەوەكەبن و باس لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەهۆی چاکسازیکردن، رێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەربەستکراوە و دەتوانن رێگەی…
Total
0
Share