شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زەوی بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان ئامادەكراوە و ماوەتەوە كاری خێرا و بەپەلەی لەسەر بكرێت، بۆ تەواوكردنی رێككارە یاسایی و هونەرییەكان.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە تەلاری سەرۆكایەتیی شارەوانی، لیژنەی باڵای پەسەندكردنی سایت پلانی پڕۆژەكان كۆبوونەوەی خۆی سازدا، تیایدا تاوتوێی ژمارەیەك پڕۆژەكراو رێككارەكانی تەواوكردنی چەند پڕۆژەیەكی دیكە گفتۆگۆیان لەبارەوە كرا”.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە كۆبوونەوەكەدا پڕۆژەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان خرایە بەرباس ئاماژە بۆ ئەوەش كرا كە زەوییەكەی بۆ ئامادەكراوە، ئەوەی ماوەتەوە كاری خێرا و بەپەلەی لەسەر دەكرێن بۆ تەواوكردنی رێككارە یاسایی و هونەرییەكان”.