هەڵمەتی سەوزتركردنی دەڤەری راپەڕین راگەیەندرا

هەڵمەتی نیشتمانیی روواندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەچێتە دەڤەرێكی تری كوردستانەوە، و بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی چوارشەممە 17ی 5ی 2023 هەڵمەتی نەمام روواندن لەدارستانی پشدەر لە سنووری ئیدارەی راپەڕین و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری ژمارەیەك فەرمانگەی پەیوەندیدار بەڕێوەچوو.

حسێن حەمە كەریم نوێنەری نووسینگەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەڕێوەچوونی هەڵمەتی نەمام روواندنی لە سنووری هۆبەی دارستان و پاوانی پشدەر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی بەهاندەرێك زانی بۆ زیادكردنی رووبەری دارستانی و فەراهەمكردنی سروشت و ژینگەیەكی لەبار تا ببێتە مایەی بوژاندنەوەی كەرتی گەشتیاری لە ناوچەكەدا.

لای خۆشیەوە خالید ئەحمەد حەكیم بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی راپەڕین پێشوازی لەدەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بافڵ كرد بۆ سەوزكردنی كوردستان و هەوڵ و هیمەتەكانی سەرۆكی یەكێتی بەرزنرخاند و رایگەیاند، ” سنووری ئیدارەی راپەڕین پێویستی بە گرنگیپێدانە بەتایبەت لەڕووی ژینگە و دارستانەوە”.

بەوتەی هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی، دەستپێكردنی هەڵمەتەكەی دەڤەری راپەڕین لە دارستانی پشدەرەوە دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی زیاتری ئەم دارستانە دێرینەی لەساڵانی حەفتاكانەوە كاری تێدا دەكرێت، بەمەش هەنگاوێكی تر دەنێین بەئاراستەی سوود وەرگرتن لەو رووبەرانەی تائێستا سەوزنەكراون لەپێناو خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و كەمكردنەوەی گرفتە ژینگەییەكاندا.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە سەرۆك كۆمار و شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق كرد

بابەتی دواتر

گوگڵ هەزاران جیمەیل دەسڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share