محەمەد شوكری: كارگەیەكی پێكەوەبەستنی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی دەهێندرێتە هەرێمی كوردستان

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایدەگەیەنێت، گفتوگۆ لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەڵمانی كراوە كە كارگەیەكی پێكەوەبەستنی ئۆتۆمبێل بهێنێتە هەرێمی كوردستان و هەموو ئاسانكارییەكیشی بۆ دەكرێت.

محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەك كۆمپانیای بیانی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و كۆبوونەوەمان لەگەڵیان ئەنجامدا باس لەوە كراوە كە یەكێك لە كۆمپانیا ئەڵمانییەكان كارگەیەكی پێكەوەبەستنی ئۆتۆمبێل بهێنێتە هەرێمی كوردستان بە تایبەت كە ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە.

راشیگەیاند، “ئێمە لای خۆمانەوە ئامادەی هەموو هاوكارییەكین زەوییان بۆ تەرخاندەكەین لە ئێستادا چەند پڕۆژەیەكی ئەڵمانی لە هەرێمی كوردستان هەیە و هانی كۆمپانیاكان دەدەین كە وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی كوردستاندا بكەن”.

بابەتی پێشتر

جەمال كۆچەر: گفتوگۆ لەسەر ئەو ماددە و بڕگانە دەكرێت كە تایبەتە بە هەرێم

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرماڵەیەك دەبڕدرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاریی لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بۆ مووچەی مانگەكانی تەمموز و ئاب ئەو مووچەخۆرانەی لە…
Total
0
Share