فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، هێماكانی هاتوچۆ یارمەتیدەرتانن لە رێگاكان تكایە مەیانشێوێنن.
راشیگەیاند، “ئەمڕۆ بە درێژایی ڕێگای دەربەند تاكو سەر چیای سەفین، لەلایەن تیمەكانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر، هێماكانی هاتوچۆ كەلەلایەن هەندێك هاوڵاتی بە دەستی ئەنقەست شێوێندرابوون، چاككرانەوە و لەشوێنیان هێمای نوێ دانران”.