ماوەی پێشكەشكردن و تاقیكردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوێندنی باڵا دواخرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاریدا ماوەی پێشكەشكردن و تاقیكردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا دوابخرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندیى گشتى و رەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیاران و پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆرا و، رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆیان بۆ ئەوەی باشتر خۆیان بۆ کاروبارە کارگێڕییەکان ئامادەبکەن و کات نەبێتە رێگر بۆ خۆتۆمارکردنیان، بڕیارماندا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بریاریدا بە:

– درێژکردنەوەى ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا لە رۆژى پێنجشەمە رێکەوتى (2023/5/18) تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژى یەکشەممە رێکەوتى (2023/6/4).

– دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: لە رۆژى دووشەمە (2023/5/29) بۆ رۆژى دووشەمە رێكه‌وتی (2023/6/12).

– ده‌ستپێكردنی خوێندنى ئەکادیمى: مانگى 9ى 2023.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە یەکەم گرێبەستی هاوینەی ئامادەیە

بابەتی دواتر

كاروان گەزنەیی: سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم كە خۆی سەرپەرشتی رەوتی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: لیژنەی دارایی ناتوانێت دەستكاری ئەو بڕگەیە بكات كە تایبەتە بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا 682 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە…
Total
0
Share