راگەیەندراوێك لە فراكسیۆنی سەوز-ەوە

فراكسیۆنی سەوز لە راگەیەندراوێكدا هێرشكردنەسەر پەرلەمانتارێكی ئیدانە دەكات و داواشدەكات تاوانكارانی كردەوەكە دەستگیربكرێن.

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەداخەوە شەوی رابردوو لەناو حەرەمی بازگەی ئاسایشی کۆیە لەلایەن ھێزێکی چەکدار نامەردانە ھێرشکراوەتەسەر کاروان گەزنەیی ئەندامی فراکسیۆنەکەیان.

دەشڵێت، “لە کاتێکدا زۆر بە توندی ئەو پەلامارە قێزەونە ئیدانە و ریسوا دەکەین، لەھەمان کاتدا داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەرچی زووترە تاوانکارانى ئەم کردەوە قێزەونە دەستگیربکرێن و سزای یاسایی وەربگرن”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، ئەرکی دامودەزگا ئەمنییەکانی ھەرێمە بە جدی و بەرپرسیارانە کاربکەن بۆ پاراستنی سەلامەتیی ژیانی هاوڵاتییان و بەرپرسان بەبێ جیاوازی و رێگەبگرن لە دووبارەبوونەوەی کاری یاساشکێنی و گێرەشێوێنیی لەم جۆرە.

شەوی رابردوو لە نزیك قەزای كۆیە تەقە لە كاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان كرا و بەهۆیەوە پاسەوانێكی برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
Total
0
Share