خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە

سبەینێ مامۆستایان و مووچەخۆران لە 13 شوێنی هەرێمی کوردستان، بۆ داواکردنی مووچەکانیان دەست بە خۆپیشاندان دەکەنەوە.

عادل حەسەن، مامۆستای ناڕازی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ لە 13 شوێنی هەرێمی کوردستان مامۆستایان و مووچەخۆران خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.

وتیشی، لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان لە کاتژمێر 10ی بەیانی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاواوە دەستپێدەکات، داواکارییەکانمان روون و ئاشکران.

ماوەی نزیکەی دوو مانگ بەسەر ئەو وادەیەدا تێدەپەڕێت کە بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا نادرێت، بەشێکی فەرمانبەران و مامۆستایان بایکۆتی دەوام و هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای هەڵەبجە: بە ئامانجی دۆزینەوەی تەرمی باوان یوسف تیمێکی غەواسی کرماشان هاتوونەتە سازان

پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری هەڵەبجە، تیمێکی غەواسی کرماشان هاتوونەتە سازان و پڕۆسەی گەڕان بەدوای تـ.ـەرمی باوان…
Total
0
Share