بەشێک لە یاریزانانی تولوز بەهۆی هاوڕەگەزخوازانەوە دوورخرانەوە

بەشێک لە یاریزانانی یانەی تولوز بەهۆی بەشداری نەکردنیان لە ژێستی دژە هاوڕەگەزخوازی، لە دوایین یاریی خولی فەرەنسا دوورخرانەوە.

بەهۆی بەشداری نەکردنی بەشێک لە یاریزانانی یانەی تولوزی فەرەنسی لە ژێستی دژە هاوڕەگەزخوازی، ناویان لە لیستی یاریزانە بەشدارەکان بەرامبەر یانەی نانت دوورخرایەوە.

لەو بارەیەوە یانەی تولوز ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “بەشێک لە یاریزانەکانمان ناکۆکبوون لە پەیوەستکردنیان بە ژێستی دژە هاوڕەگەزخوازییەوە، یانەکەش ڕێز لە بڕیاری تاکەکەسی یاریزانان دەگرێت، بۆیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی نانت ناویان لە لیستی بەشداربووان دوورخراوەتەوە.”

ئەم دیاردەیە یەکەمجار نییە لە خولی فەرەنسا ڕوودەدات، بەڵکو پێشتر لە پاریس سان جێرمان و چەند یانەیەکی دیکە ڕوویداوە و یاریزانە موسڵمانەکان ئامادە نەبوون بەشداری لە هەڵمەتی پاڵپشتیکردنی هاوڕەگەزخوازاندا بکەن.

بابەتی پێشتر

پۆگبا جارێکی دیکە دووردەکەوێتەوە

بابەتی دواتر

ڕیڤاڵدۆ بۆ ڕۆناڵدۆ: لەخشتەیان بردیت، بگەڕێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەتەر، مانچستەر یونایتد دەکڕێت

وەبەرهێنەرانی قەتەر پلانیان داڕشتووە گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ کڕینی تەواوی پشکەکانی یانەی مانچستەر یونایتد پێشکەش بکەن. ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی…
Total
0
Share