لە کۆیە بەهۆی شەڕەتەقەوە کەسێک کوژرا و ژمارەیەکیش برینداربوون

کەمێک بەر لە ئێستا لە بەردەم بنکەی پۆلیسی ئازادیی کۆیە شەڕەتەقە لەنێوان پۆلیسی بنکەکە و هاوڵاتییەکدا روویدا، بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکە برینداربوون.

شیروان جەلال بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەڕەکە لە بنکەی پۆلیسی ئازادیی کۆیە روویداوە، تۆمەتبارێک لەگەڵ پۆلیسی بنکەکە کێشە کەوتووەتە نێوانیان.

وتیشی، بەهۆی ئەو کێشەیە شەڕەتەقە روویداوە، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک کوژراوە، ئەفسەرێک و پۆلیسێک و دوو هاوڵاتی برینداربوون.

بابەتی پێشتر

100 دۆلار = 147.300 دینار

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگەکانی کورددا پێشەنگ بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share