منداڵە ونبووەكەی گەڕەكی راپەڕین بە كەسوكاری شادبووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “منداڵە ونبووەكەی گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی بەكەسوكاری شادبووەوە”.
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێك دۆزرایەوە و برایە بنكەی پۆلیسی راپەڕین، دواتر لەپەیجی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بانگەوازێك بۆ دۆزینەوەی كەسوكارەكەی بڵاوكرایەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “خۆشبەختانە كەسوكارەكەی سەردانی بنكەی ناوبراویان كرد و بە بڕیاری دادوەر منداڵەكەیان ڕادەست كرایەوە”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دادەبەزێت

بابەتی دواتر

دەنگەكانی ئەردۆغان بۆ خوار نیوە دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دادەبەزێت

لە ئەمڕۆوە لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی نرخی بەنزین بۆ هەر جۆرێک 25 دینار دادەبەزێت. بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی…
Total
0
Share