وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیارێکی بۆ ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، دەرکرد.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆى نزیکبوونەوەى پشووەکانى سەرى ساڵى نوێ و لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، د. ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیاریدا بە رێگەپێدان بەو خوێندکارانە، بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە رێکەوتى (2025/12/19) تاوەکو (2026/1/5) و بۆ ماوەی حەڤدە رۆژ.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ماوەیەى خوێندکارەکان لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان ئەژماردەکرێت.