شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانیلەدەستدا

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە سیتەك شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانیلەدەستدا.

هاتوچۆی قەزای شارباژێڕ-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، رووداوەكە كاتژمێر 11ی شەوی رابردوو بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسكیلێكی سێ تایی روویداوە و، لە ئەنجامدا شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا و سەرنشینێكیش برینداربوو.

هەروەك هۆكاری رووداوەكەی بۆ تیژڕەوی گەڕاندەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپەڕین.. بەهۆی دوو رووداوی تەقەکردنەوە دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، بەهۆی دوو رووداوی تەقەکردنی جیاوازەوە کە بەیانیی ئەمڕۆ روویانداوە دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراون.…
Total
0
Share