ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی چاكبوونەوە و توشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا 118 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، هەشت كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 118 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 48 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەوماوەیەدا هەشت توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، یەك توشبوویان لە هەولێر و پێنج توشبوو لە سلێمانی، لە هەریەك لە گەرمیان و ڕاپەڕینیش یەك توشبوو گیانی لەدەستداوە”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 502 كەس.

وردەكاریی توشبوون و مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند زانیارییەك لە وەزارەتی كارەباوە بۆ ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە

وەزارەتی كارەبا ڕونكردنەوەیەك لەبارەی پچڕانی هێڵی كارەبا بەهۆی زیاد بەكارهێنانییەوە لەلایەن ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكیان هەیە بڵاودەكاتەوە. وەزارەتەكە…
Total
0
Share