بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی دراودا لە شاری هەولێر بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی.

بەیانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 147 هەزار دینار و دوای ئەوەی بانكی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە بەهای دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی.

هەرچەندە حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی سەرژمێری دەڕوانین

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاویکردەوە، بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دەڕوانن و…
Total
0
Share