ئەوەی هەمووان چاوەڕوانی بوون وەتس ئاپ دەیكات

بەشێكی زۆری ئەپلیكەیشنەكانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕكردنی نامەی تێكست و دەنگ و رەنگ، ئەو مافەیان بە بەكارهێنەر داوە دوای ناردنی نامەی تێكست، دەسەڵاتی گۆڕانكاریكردنی لە نامەكەیدا هەبێت، تەنها وەتس ئاپ نەبێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ناوەندەكانی پەیوەست بە زانیاریی تەكنەلۆژی بڵاویانكردوونەتەوە، ئەپلیكەیشنی وەتس ئاپ سەرگەرمی ئامادەكاریكردنە بۆ خستنەكاری ئەو خزمەتگوزارییە و لە ئێستادا قۆناغی ئەزموونیی ئەو خزمەتگوزارییە پەیڕەودەكات.

سەرچاوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە كارانەبوونی ئەو خزمەتگوزارییە لە وەتس ئاپدا، بەكارهێنەرانی ئەپلیكەیشنەكەی نیگەران كردبوو، راپرسییەكان دەریانخستووە كە بەكارهێنەران لە چاوەڕوانیی خزمەتگوزارییەكی هاوشێوەدان.

ئاشكراشیانكردووە، ئێستا تەكنیككاران و سەرپەرشتیارانی وەتس ئاپ، ئامادەكاری دەكەن بۆ كاراكردنی ئەو خزمەتگوزارییە، بەوەش بەكارهێنەر دەتوانێت دوای ناردنی نامە، گۆڕانكاری تیادا بكات و هەر هەڵەیەكی كردبێت چاكیبكاتەوە یاخود بڕگەیەكی نامەكەی لاببات یانیش بڕگەی سەرباربكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ئۆتۆمبێل به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌مه‌وه‌ دروستده‌كات

وه‌زاره‌تى پێشه‌سازیى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه‌ بە دروستكردنى ئۆتۆمبێلێك به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌م. وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كۆمپانیاى…
Total
0
Share