كەشناسیی هەرێم دەڵێت، تا نیوەشەو نمەباران لە هەندێك ناوچە بەردەوام دەبێت، بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی چەند ناوچەیەكیش ئاشكرادەكات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو تا دوای نیوە شەو ئەگەرى کەمێک نمەباران لە هەڵەبجە، پێنجوێن و هەندێک ناوچەى گەرمیان هەیە.
هەروەك ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک لە کاتەکانى بەیانیدا بەتایبەت لە ناوچەکانى گەرمیان.
بەپێی كەشناسیی هەرێم لە 12 كاتژمێری رابردوودا بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێم بەمجۆرە بووە:
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ
پیرمام دڵۆپ ڵۆپ
سلێمانى 0.3 ملیم
چەمچەماڵ 0.6 ملیم
پێنجوێن 10.4 ملیم
هەڵەبجە 1.0 ملیم
دەربەندیخان 4.0 ملیم
کەلار 0.8 ملیم
خانەقین 0.3 ملیم